شۆرای سێنفیی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران لە بانگەوازێکدا وتنەوەی وانەکان لە دنیای مەجازییان بایکۆت کرد و سەبارەت بە سەرکوتی خوێندکاران داوایان لە خوێندکاران کرد کە لە چوونەوە بۆ زانکۆکان خۆ ببوێرن.
ئەوان هەروەها داوایان لە خوێندکاران کردووە کە لە ئاسایشگای زانکۆکان دەست بدەنە مانگرتن لە خواردن.
بەیاننامەی شۆرای سێنفیی زانکۆکانی ئێران، لەلایەن زۆربەی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێرانەوە پێشوازیی لێ کراوە.
شۆرای سێنفیی زانکۆی سەهەند، زانکۆی بووعەلیی هەمەدان، زانکۆی چەمران لە پارێزگای ئەحواز، زانکۆی زانستی توانابەخشیی تاران، زانکۆی ئەلزەهرا، زانکۆی خاجە نەسیر، زانکۆی هونەر و چەندین زانکۆی دیکە لەو زانکۆیانە بوون کە پشتیوانییان لەو بانگەوازە کردووە.
چەندین زانکۆ لەو بارەوە بەیاننامەیان دەرکردووە و پشتیوانییان لە ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە زانکۆکان کردووە و داوای پەیوەستبوونی زیاتری خوێندکاران بە ناڕەزایەتییەکانیان کردووە و لە هەمبەر بەڕێوەنەچوونی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی حزووری لە زانکۆکان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.