![](/content/upload/1/news/55607_w920.jpg)
"حوسێن شەریعەتمەداری" لە درێژەی دژایەتییەکانی لەهەمبەر وتووێژەکانی ڤییەن دەڵێت: "وتووێژەکانی ڤییەن ئاو لە ئاونگ کوتانە و هیچ دەسکەوتێکی بۆ ئێران نییە".
"شەریعەتمەداری"، سەرنووسەری ڕۆژنامەی کەیهان و نوێنەری خامنەیی لەو ڕۆژنامەیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان لە وتووێژکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارس سەبارەت بە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن لە نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانیی بەمەبەستی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خویدا ، سەرەڕای ئاماژە بە ئەوەیکە وتووێژەکان ئاو لە ئاونگ کوتانە؛ وتوویەتی: "داوا دەکەم ئێران لەو ڕێککەوتنە کە پێش لە بەربڵاوی چەکوچۆڵی ناوکیی دەگرێ بێتەدەرەوە".
ناوبراو هەروەها لەدرێژەدا وتوویەتی: "تا ئێستا ئامریکا هیچ جۆرە گەرەنتییەکی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بە ئێران نەداوه".
ڕۆژنامەی کەیهان و بەتایبەتی سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامەیە، حوسێن شەریعەتمەداری، سیاسەت و بیروبۆچوونەکانی خامنەیی بڵاو دەکەنەوە و ئەوەیکە لەو ڕۆژنامەیە بڵاو دەبێتەوە بۆچوونی "خامنەییـ"ـە سەبارەت بە تووێژە ناوکییەکانی ڤییەن.