کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانی سیاوەش حەیاتی کەوتۆتە مەترسی

23:33 - 4 رەزبەر 2722

ناوەندە ئەمنیەتییەکان سیاوەش حەیاتی، چالاکی سیاسیی کوردیان لە گرتنگەکانی خۆیان‌ڕا بۆ بەندی زیندانییە مەترسیدارەکانی گرتووخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان ڕاگواستوە.

بەپێی هەواڵی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژکارانی چالاکانی مەدەنیی یارسان کە ڕۆژی ١ی ڕەزبەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە لە گوندی "ورگمە"ی سەر بە شاری داڵاهۆ دەسبەسەر کرابوو، پاش چەند ڕۆژ بەندکرانی لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی سپا نێردراوەتە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی سیاوەش حەیاتی بە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی ڕایگەیاندوە کە ناوبراو بەئانقەست و بەمەبەست بردراوەتە بەندی زیندانییە مەترسیدارەکان و بەوەش ئێستا مەترسی گیانیی لەسەرە. 

سیاوەش حەیاتی پاش ڕاگەیاندنی پشتیوانیی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرا و  لەگەڵ دەسبەسەرکرانی ڕایگەیاندبوو کە بۆ ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە گرتنەکەی مان لە خواردن دەگرێ.