کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆڕش و ئینتێرنێتی ماهوارەیی

23:59 - 4 رەزبەر 2722

جەلال قادری

دوای ئەوەی کە یەکەم جار ئێنتێرنێت کە بە مەبەستی بە کارهێنانی لەشکری لە ئەمریکا وەک توڕێکی سنوردار دروست بوو، بەردەوام پەرەی سەند ئەمڕۆ بووە بە بەشێکی دانەبڕاوی بوارە جیاوازەکانی ژیانی مرۆڤایەتی. بە تایبەتی لە سەدەی بیست و یەکەم و دوای شۆڕشی تەکنەلۆژی شۆڕشی گواستنەوەی زانیاری ئینتێرنت وەک چەکێکی گرینگی شۆڕشەکانی سەدەی بیست و یەکەم دەرکەوت هەر بۆیەش ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان و بە تایبەتی کۆماری ئیسلامی لە کاتێ خۆپێشاندنەکان کە خەڵک زۆر جار لە ڕێگەی ئینتێرنێت ڕێک دەخات یا هەواڵەکەی دەگوازێتەوە، ئینتێرنێت قەتع دەکات.

بڕینی ئینتێرنێت بۆتە هۆکارێک تا ڕادەیەک ڕێژیم بتوانێ ڕێگری بکات لە ڕێکخستنی خەڵک و گواستنەوەی زانیاری بەڵام لە دوایین ناڕەزاییەتیەکان باس لە هاتنە ئارای ئنتێرنێتی ماهوارەی دەکرێ، ئەگەر بێت ئەو پڕۆژەیە سەربکەوێت ئەوا دەتوانێ کاریگەریەکی زۆر لە سەر بەردەوامی خۆپێشاندنەکان هەبێت.

ئینتێرنێتی ماهوارەی کە یەکێکی دیکە لە پڕۆژە بە ناوبانگ و سەیرەکانی ئلۆن ماسک و کومپانیای سپیس ئیکس لە ئەمریکایە لە ڕێگەی ماهوارەوە دابین دەکات. لەو پڕۆژەیەدا کۆمپانیای سپیس ئیکس ژمارەیەکی زۆری ماهوارە لە ڕێگەی مووشەکی فالکۆن بۆ دەوری دونیا دەنێرێ بەو شێوەیە توڕێکی بەرفراوانی ماهوارە لە سەر دونیا دەبێت کە دەتوانێ ئنتێرنێت بدات بە خەڵک. ئەو پڕۆژەیە تەواو نەبووە بەڵام لە هەندێک شوێن لەوانە لە ئوکراین تاقی کراوتەوە کە توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بێنێ.

ئینتێرنێتی ماهوارەی چییە و چۆن کار دەکات؟

ئینتەرنێتی بێ وایەر یا بێسیمه کە لە ماهواره‌یێک کە بە دەوری زەویدا دەسوڕێنەوە، په‌یوه‌ندی ده‌گرێت و خزمەتگوزارییەکانی زۆر جیاوازتره له ئینترنتی کابل یا DSL، کە لە ڕێگەی کابله‌وه زانیاری دەگوازنەوە و له سەرانسەری زه‌وی بەردەستە، و ڕێگەیەکی متمانەپێکراوە. به‌لام ئینتەرنێتی ماهواره‌‌یی چۆن کاردەکات؟

ئینتەرنێتی ماهواره‌یی بە بەکارهێنانی شەپۆلی ڕادیۆیی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەو ماهواره‌یانه کە بەدەوری زەویدا دەسوڕێنەوە (550 کیلومتر دورتر لە زەوی بە دەوری زەوی دەسوڕێنەوە) کار دەکات.

داتا‌کان data لە ڕێگەی تۆڕێکی پەیوەندییەوە دەنێردرێ و وەردەگیرێنەوە کە لە ئامێری موبایل یا له‌بتاپ له مال یا ده‌ره‌وه‌ی مال دەست پێدەکات و لە ڕێگەی مۆدێم / دیش‌ دەڕوات بۆ ماهواره لە بۆشایی ئاسمان، پاشان دەگەڕێتەوە سەر زەوی بۆ وێستگە زەمینی کە بە ناوەندی کارپێکردنی تۆڕ Network Operations Center (NOC)) ناسراون؛ و پاشان، داتا لە ڕێگەی ئەم تۆڕەوە دەگەڕێنەوە بۆ دەرەوە بۆ ماهواره‌کان له بۆشایی ئاسمان و پاشان دەگەڕێنەوە بۆ دیشی ماهواره لەسەر زەوی بۆ گەیاندنی دییتا لەسەر ئامێرەکان.

ئه‌و پروسه‌یه که‌متر له نیو چرکه\ثانیه کات ده‌بات.

کومپانیای ئینترنتی ماهواره‌یی استارلینک

لە 2019، کۆمپانیای سپەیس ئێکس پروژه‌ی استارلینکی به ناردی یه‌که‌م ماهواره دەستی پیکرد بو به‌دیهینانی ئینترنه‌ت له سه‌ر زه‌وی که نزیک‌40 ولاتی دونیا ئیستا ئینترنت ده‌دات.

ئاخرین جار روژی شه‌ممه 24 سپتامبر2022, 52 ماهواره‌ی ستارلینکی نارده‌ ده‌وری زه‌وی.

لە ئێستادا کۆمپانیای ستارلینک خێرایی دانلۆدی(بەپێی زانیارییەکانی بەکارهێنەران) -50Mbps-200Mbpsبۆ دانلۆد کردن هەیە.

بە تێپەڕبوونی کات، سپەیس ئێکس پلانی هەیە خێرای دابەزاندنەکان بۆ 300 مێگابایت لە چرکەیەکدا بەرز بکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا هەندێک لە بەکارهێنەران ڕووبەڕووی کێشەی قەرەباڵغی دەبنەوە.

  ستارلینک تا ئێستا ۲۵۶۱ ماهوارا‌ی ئه‌کتیوی هه‌یه که له‌سه‌روی زه‌وی ده‌سورین.

ئامانجی درێژخایەنی ئیلون ماسک ئەوەیە کە لە کۆتاییدا هەزاران ماهواره زیاد بکات، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ خێرایی دابەزاندن بە 1Gbps و دواتر 10Gbps.

بۆ وه‌رگرتنی ئینترنێت ده‌بی بچی ناو سایت یان App ناونیشانەکەت بنوسی، و ئاگادارت دەکاتەوە کە ئایا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ماهواره‌یی له ناوچەکەتدا بەردەستە یان نا! دواتر ده‌بی ئابونه‌ی مانگانه بده‌ی و نرخی دیش که 599 دولاره.

لە دوایین لێدوانی ئلۆن ماسک لە سەر پێدانی ئینتێرنت بۆ ئێران گووتی پێویستیمان بە گواستنەوەی ڕسیڤەر بۆ ئێران هەیە ئەگەر ئەو ڕسیڤەرانە بگەنە ئێران و بە گوێرەی ئەو ڕەزامەندیەی کە دەوڵەتی ئەمریکاش پێشانی داوە دەتوانرێ ئینتێرنێت لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی ئێران بێتە دەرەوە. بەڵام دوایین پرسی ئەو گواستنەوەی ئەو ڕسیڤەرانە بۆ نێوخۆن کە ئایا دەگوازرێنەوە یا نە.

بە گوێرەی ئەزموونی قاچاخی کاڵا کە لە سنورەکانی ئێران هەیە ئەگەری ئەوەی لە ماوەیەکی نزیک ئەو ڕسیڤەرانە بگەنە ئێران هەیە و لەو کاتەش دا هەبوونی ئینتێرنێت زۆر ئاسان دەبێت.