کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان بەبۆنەی مانگرتنی گشتی لە قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران

10:28 - 5 رەزبەر 2722

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە بانگەوازێکدا داوا لە خەڵکی کوردستان و قوتابییانی کوردستان دەکات کە ڕۆژی چوارشەممە یەکدەست و یەکدەنگ بڕژێنە سەر شەقامەکان.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

مامۆستایانی هێژای کورد!

قوتابییانی خوشەویستی کوردستان!

دایک و بابی قوتابییانی ئازیز!

هەر وەک ئاگادارن شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوەکانی مامۆستایان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوییان، وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی دیاری کردووە کە مامۆستایان و قوتابییان لەو ڕۆژەدا بەدژی کوشتنی ناڕەوای "ژینا ئەمینی" و دەربڕینی پشتیوانی لە ڕاپەڕین و شۆڕشی گەلانی ئێران بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و دیکتاتۆری خامنەیی و باندەکەی بە نەچوونەوە بۆ قوتابخانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مانەوە لە ماڵەکان و بەشداریکردن لە ڕاپەڕین و خوپیشاندنی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە تێکەڵ بە ڕیزی لاوانی شۆڕشگێری خەباتی شارەوە بن.

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران داوا لە مامۆستایانی پێشڕەو و قوتابییانی شۆڕشگێری ئازیز و دایک و بابی ئازیزی قوتابییان دەکات هاوکات لەگەڵ قوتابییانی سەرانسەری ئێران بە دروشمی ژن- ژیان- ئازادی تێکەڵ بە ڕیزی ڕاپەڕین و شۆڕشی ئەمجارەی گەلانی ئێران بن.