کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە

10:50 - 5 رەزبەر 2722

بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری سنە دژی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە و هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەرکوتی خەڵک چەکی شەڕ و گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی سەرهەڵدانی شۆڕشی خەڵکی وەزاڵەهاتووی شاری سنە کە بەرەنگارییەکی بێ‌وێنەیان لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کردووە و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فیشەک و گازی فرمێسکڕێژ وڵامی داواکارییەکانیان دەداتەوە و بەتەواوی ناو شاری سنەی کردووەتە گۆڕەپانی شەڕ.

سەرەڕای هەموو گوشار و سەرکوتکارییەکان لەلایەن هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمەوە، خەڵکی قارەمانی سنە لە خۆپیشاندان بەردوامن و وێڕای شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران بە دژی ڕێژیمی ئێران دروشم دەدەن.