بەدوای ئەوەیکە بەرپرسانی وەزارەتی زانستیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێکەوتی٢٧ی خەرمانان ڕایانگەیاند، کە ئەمساڵ تەواوی قۆناغەکانی خوێندن بۆ "قوتابییان و خوێندکاران" بەشێوی ڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت و هیچ بەرنامەیەکیان بۆ خوێندنی ئانلاین لە زانکۆکان نییە، خوێندکاران سەبارەت بەم بڕیارەی ڕێژیم هاتنە سەر شەقام و مانیان گرت.
خوێندکاران لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان ڕایانگەیاند کە نە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و نە ئانلاین لە پۆلەکانی خوێندن ئامادە نابن و بەم شێوەیە مانیان لە خوێندن گرتووە.
مانگرتنی خوێندکاران لە ڕۆژی دووشەممەوە لە زۆربەی زانکۆکانی ئێران و کوردستان دەستی پێ کردووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا شەش ڕێکخراو و حیزبی کۆماریخوازی دێموکرات نیشتەجێ لە دەرەوەی ئێران پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی مامۆستایان، قوتابییان و خوێندکاران ڕاگەیاند.