کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

13:11 - 5 رەزبەر 2722

بە خەڵکی مافخوازی کوردستانی ڕادەیەگەنین کە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی دەستدرێژییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، بۆ جارێکی دیکە هێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی کرایە سەر ناوچە سنوورییەکان.

لە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆوە هاوکات لەگەڵ هێرشی توبخانەیی بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی سەقەر و بەربەزین لە ناوچەی چۆمانی باشووری کوردستان، سپای پاسداران بە مووشەک شاخەکانی درۆی مووشەکباران کرد.

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٥ی ڕەزبەری ١٤٠١