![](/content/upload/1/news/55970_w920.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە فەرمییەکان، هێزەکانی ئۆکراین هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی کۆنتڕۆڵ و بەدەستەوەگرتنی دڕۆنەکانی ڕووسیە لە ناوچەی "خرسوون" و نزیک ٤٠ کەس لە هێزەکانی ڕووسیە و ٢٠ ڕاهێنەری ئێرانی کە سەرقاڵی ڕاهێنانی ئۆپراتوری دڕۆنە ئێرانییەکان بوون کوژراون.
لە دوای چڕبوونەوەی هێرشی "مۆسکۆ" بە کەڵکوەرگرتن لە دڕۆنە ئێرانییەکان بۆ سەر ناوچەی "ئودسا"، سەکۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەمنییەتیی "ئۆکراین" بۆ ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئەو هێرشانە و جۆری چەکوچۆڵی نوێ کە ڕووسیە کەڵکی لێ وەردەگرێت، پلانیان داڕشتووە.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر، "سێرهی براتچوک" وتەبێژی ڕێکخستنی ناوچەی "ئودسا" وتوویەتی کە ڕووسیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دڕۆنی ''شاهید ـ ١٣٦'' لانیکەم ٥ کەسی کوشتوون.
"براتچۆک" هەروەها باسی ئەوەی کردووە کە هەتا ئێستا ئۆکراین چەند دڕۆنی ڕووسیە کە دەسکردی ڕێژیمی ئێرانن خستووەتە خوارەوە و لەنێوی بردوون.