کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١

13:17 - 6 رەزبەر 2722

بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی ڕەزبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا دوو  کەس بە ناوەکانی میلاد پیرساحێب و هاجەر  شەهید بوون و کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکەش بریندارن.

لە ڕاگەیەندراوەکانی دیکەدا زانیاریی وردتر و زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
6ی ڕەزبەری 1401