کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢

15:54 - 6 رەزبەر 2722

بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە لە درێژەی هێرشی مووشەکی و درۆنی خۆتەقێن بۆ سەر حیزبە کوردیەکان و بنکەکانی حیزبی دێموکرات و شوێنی ژیانی بنەماڵەکان دا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو جاری دیکە هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات.

لە هێرشەکانی ئەمڕۆی هێزەکانی رژیم دا، قوتابخانەی منداڵانی ئازادی و هەروەها ژن و منداڵ کراونەتە ئامانج.

بەداخەوە ژمارەیەک لە خەباتکاران شەهید و بریندار بوون کە لە راگەیەندراوی دیکەدا زانیاریی زیاتر رادەگەیەندرێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
6ی ڕەزبەری 1401