ڕێژیمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە سۆشیال میدیا بۆ کاریگەریی ئیدیۆلۆژیی وڵاتەکەی، گرووپە تێرۆریستییەکانی خۆی لە ئامریکای لاتین زۆرتر دەکات.
ماڵپەڕی "دیالۆگ" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەو پرسە کردووە کە ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان "تۆڕی کاریگەریی ئیدیۆلۆژیـ"ـیان لە ئامریکای لاتین لە ڕێگەی مانگی دەسکرد، تێلێڤیزیۆن، ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فراوانتر دەکەن.
"خۆرخی سێرانۆ"، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی کۆنگرەی پێرۆ، لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی "دیالۆگـ"ـی وتووە: "ڕێژیمی ئێران شەڕێکی دەروونیی بەرفراوان؛ بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مانگی دەسکرد بە زمانی ئیسپانیایی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ئامریکای لاتین بەرەوپێش دەبات".