کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاشەی درۆنێکی سپای پاسداران کەوتە بەر دەستی هێزی پێشمەرگە

10:18 - 7 رەزبەر 2722

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە لاشەی تێکشکاوی یەکێک لە درۆنەکان لە نزیک گردچادر کەوتۆتە بەردەستی هێزی پێشمەرگە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لە هێرشی ڕۆژی ٦ی رەزبەری هێزە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکان و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتدا، لە مووشەکی بالستیک و درۆنی خۆتەقێن کەڵکی وەرگرت.

بۆ ئاگاداریی بیروڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە بە تەقەی پەدافەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەند درۆنێک پێکران، کە لاشەی تێکشکاوی یەکێکیان لە نزیک گردچادر کەوتە بەردەستی هێزی پێشمەرگە.

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٧ی رەزبەری ١٤٠١