لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە وڵاتی ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران، و مەحکوومکردنی مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ڕۆژی چوارشەممە 28ی سێپتامبر کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوبەشیی لەگەڵ ناوەندی چالاکانی ڕێگای ئازادیی ئێران لە شاری "هامبورگ" لە بەردەم کونسولگەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانێکی بەرینی بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا ڕاگەیەندرا کە هێرشکردن بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە نیشانەی دوایین پەلەقاژەی ئەو حکوومەتەیە کە دەیهەوێ خەڵکی پێ چاوترسێن بکات و هێزی گەلی پێ بەلاڕێدا ببا.