کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دامەزراوەی "ڕایەڵ" فستیڤاڵی ساڵانەی خۆی هەڵوەشاندەوە

15:08 - 7 رەزبەر 2722

دامەزراوەی "ڕایەڵ" دوای هێرشی مووشەکی و درۆنە خۆتەقێنەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و قوتابخانەی سەرەتایی منداڵان، فیستیڤاڵی ساڵانەی نێونەتەوەیی کولتوورە جیاوازەکانی هەڵوەشاندەوە. ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

بەپێی ڕوونکردنەوەیەک کە نوسخەیەکی بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزب گەیشتوە، دامەزراوەی ڕایەڵ بڕیار بوو لە ئاستێکی بەرزی هونەری و تەکنیکیدا و بە بەشداریی گرووپە هونەرییەکانی هەرێم و عێراق و چەند وڵاتێکی بیانی فستیڤاڵێکی جیاواز و تایبەت بەڕێوە ببا. بەڵام سەبارەت بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆسەر خەڵکی سڤیلی ڕۆژهەڵات چالاکییەکانی ڕاگرتوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە: دوای مووشەک‌باران کردنی بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات و شەهیدبوونی پۆلێک لە هاونیشتمانیانی سڤیلیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانی و هاوخەمی دەگەڵ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتوورە جیاوازەکانی دوا خستوە. ئەم فستیڤاڵە قەرار بوو بە بەشداری ١٩ وڵات لە شاری ڕانیە لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوە بچێت.