کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە وڵاتی بریتانیا

18:06 - 14 خەرمانان 2722

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی" شێرزاد قادریان" و دانیشتووی وڵاتی بریتانیا لە کێبڕکێی جیهانیی کیک ‌بۆکسینگ پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان، "شێرزاد قادریان" کوڕی کەریم نستانی برازای شەهید "ئەمیر نستانی" یاریزانی کیک بۆکسینگ لە کێبڕکێی جیهانی کە لەو وڵاتە بەڕێوە چووه، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و پشتێندەی زێڕێنی ئەو کێبڕکێیەی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

گەنجانی کورد بەردەوام لە کێبڕکێ جیهانییەکاندا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە و شانازییان بۆ گەلی کورد تۆمار کردووە.