کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی حیزبی بەلووچستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

11:35 - 8 رەزبەر 2722

حەبیبوڵڵا بەلووچ، سکرتێری گشتیی حیزبی بەلووچستان وێڕای پشتیوانیی لە بانگەوازی گشتیی مانگرتنە سەرانسەرییەکان، خەڵکی بەلوچستانی بۆ ئەو مانگرتنە بانگێشت کردوە.

لە ڕاگەیەندراوی حیزبی بەلوچستاندا هاتوە کە خەڵکی بەلووچستان بۆ دەربڕینی هاوپێوەندی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و حیزبە تێکۆشەرەکانیان کە بەر پەلاماری مووشەکیی ڕێژیم کەوتوون و لەپێناو یەکڕیزییی گشتی لە هەموو جوغرافیای ئێراندا دێنە ڕیزی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانەوە.