کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی مجاهیدینی خەڵقی ئێران لە مانگرتنەکەی شەممە، ٩ی ڕەزبەر

13:09 - 8 رەزبەر 2722

مجاهیدینی خەڵقی ئێران پشتیوانیی لە بانگەوازی حیزبە کوردییەکانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی کردوە.

لە پەیامەکەی مجاهیدینی خەڵقدا هاتوە کە پاڵپشتی لە مانگرتنی ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەزبەر دەکەن کە بۆ مەحکوومکردنی کۆماری ئیسلامی و ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە پەلاماری تێرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیم بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان ڕاگەیەندراوە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بانگەوازێکدا ڕایگەیاندوە کە ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەزبەر دژبە هێرشی تێرۆریستیی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبە کوردییەکان لە کوردستان مانگرتن دەبێ. هەروەها داوای لە هەموو خەڵکی خەباتکاری ئێران، ڕەوت و لایەنە سیاسی و کەسایەتییە خەباتکارەکان لە سەراسەری ئێران کردوە کە پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بکەن و بە پێوەست بوون بەو مانگرتنە هێرشی تێرۆریستیی ڕێژیم بۆ سەر بنکە و بارەکانی حیزبە کوردییەکان مەحکووم بکەن.