دوکتور نایف فلاح مبارک الحجرف، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداو، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی مەحکووم کرد و ئەو هێرشەی بە مەترسییەکی گەورە بۆ ئەمنییەت و سەقامگیریی ناوچەکە زانی. هەروەها پێی لەسەر ئەوە داگرت کرد کە ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداو هەرشتێک کە زیان بە سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بگەیەنێ، ڕەت دەکاتەوە.
دوکتور نایف فلاح مبارک لە دیدار لەگەڵ دوکتور عەبدولستار الجنابی، باڵیۆزی عێراق لە سکرتاریەتی گشتیی لە ڕیازدا کۆمەڵە بابەتێکیان باس کردوە کە یەک لەوان پرسی دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سەروەریی خاکی عێڕاق بووە.