کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پشتگیری ٨٨مین کۆنگرەی پێنی نێونەتەویی بۆ ژنان و خەڵکی ئێران

18:02 - 8 رەزبەر 2722

٨٨مین کۆنگرەی پێنی نێونەتەویی پەیامێکی بۆ ژنان و خەڵکی ئێران بەگشتی بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە کە مەرگی مەهسا (ژینا) ئەمینی، کچە کوردی ٢٢ ساڵان بە دەستی پۆلیس، چەخماخەی ناڕەزایەتییەکی گشتی و بەردەوامی لە سەرانسەری ئێراندا لێ دا. ئێستا خۆپیشاندەران لە زۆربەی شارەکانی ئێران لە شەقامەکاندا پۆستەر بە دەست درۆشم دەدەن، "ژن، ژیان، ئازادی"، و "نەمان بۆ دیکتاتۆری!"

ڕێژیمیش دڕندانە هێرشی کردۆتە سەر خۆپیشاندەران و بە پێی راپۆرتە نافەرمییەکان خەڵكێکی زۆر کوژراون و هەزاران کەسی تر گیراون. 

ئەو ڕاگەیەندراوە بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ قووڵایی هەرێمی کوردستان هاتوە، لە ماوەی چڵ سالێ رابرودا رژیمی ئیسلامی ئێران دەسەڵاتی خۆی لە رێگەی کۆشتنی بە کۆمەڵ، ئەشکەنجە، زیندانی کردن، سانسۆڕ و یاساخ کردنی زۆر لە ئازادییەکان راگرتوە. چالاکوانانی سیاسی، نوسەران، شاعیران، هونەرمەندان، کرێکاران، مامۆستایان و قۆتابیان گیراون، ئەشکەنجە دراون و کوژراون. بۆیە ئێمە ئەندامانی پێنی نێونەتەوەیی لە کۆنگرەی ٨٨ی خۆماندا لە ئۆپسالای سۆئێد، پێکەوە بەتوندی دڕەندەیی رژیمی ئێران لە سەرکوتکردنی خەڵکی ئێران محکوم دەکەین و هاوپشتیی خۆمان لە خەباتی ژنان و خەڵکی ئێران بۆ ئازادی و یەکسانی و عەدالەت ڕادەگەیەنین.