ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پێشی بە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی پێشمەرگەکان گرتوە و ئیزن بە بنەماڵەی شەهیدانی جینایەتی مووشەکبارانی حیزب نادا کە سەرەخۆشی بۆ کوڕ و کچەکانیان دابنێن.
بەپێی هەواڵی ناوەندی تەشکیلاتی حیزب ناوەندە ئەمنییەتیەکانی شاری مەهاباد گوشاری زۆریان خستۆتە سەر بنەماڵەی شەهید محەممەد خەلیلی و نەیانهێشتوە پرسە و سەرەخۆشیی بۆ دانێن.
ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە شاری شنۆیەش ئیزنیان نەداوە بنەماڵەی شەهید ئەیووب هونەروەر، سەرخۆشی بۆ ڕۆڵە شەهیدەکەیان دابنێن.
ڕێگریی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شەهیدانی نوێی حیزبی دێموکرات لە حاڵێکدایە کە نەک هەموو کوردستان، بەڵکوو هەموو ویژدانێکی زیندووی جیهان بۆیان لەخەمدان و قەرارە سبەی گەورەترین مانگرتن لە هەموو کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لەوان و بەخاوەنکردنیان بەڕێوە بچێت.