کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

محەممەد باقری وتوویەتی لە ئەگەری هاتوچۆی کەشتییە شەڕکەرەکان لە ئاوەکاندا لێیان دەدرێت

13:40 - 14 خەرمانان 2722

"محەممەد باقری" سەرۆکی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی دژبەرانی ڕێژیمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە کەشتییە شەڕکەرە بێ سەرنشینەکان و گەشتکردن لە ئاوەکاندا، ئەمنییەتیی دەریاکانیان خستووەتە مەترسییەوە.

ناوبراو وتوویەتی لە ڕێگای ڕێکخراوی نێونەتەوەیی دەریاوانییەوە سکاڵای خۆیان تۆمار کردووە و هۆشداریی داوە کە هێزەکانیان لە ئەگەری تووشبوون لەگەڵ کەشتییانە، بێ ڕاوەستان لێیان دەدەن.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی خەرمانان هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاتی هاتوچۆ لە ئاوەکانی دەریای "سوور"دا تووشی چەند کەشتی شەڕکەری بێسەرنشین ببوون و دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتبوو و دواتر ئازادیان کردبوون.

هێزەکانی دەریایی ئامریکا دواتر دەسبەسەرداگرتنی ئەو دوو کەشتییەیان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە پشتڕاست کردبووە.