کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی گەنجێکی کورد لە پێشبڕکێی فەلەکناسی لە زانکۆی "هارڤارد"

12:14 - 10 خەرمانان 2722

گەنجێکی کورد، بەناوی مەهەدی قەیسەری، خەڵکی دیواندەرە، لە پێشبڕکێی فەلەکناسی لە زانکۆی "هارڤارد" پلەی دووهەمی بەدەست‌هێنا.

گەنجێکی کورد بەناوی مەهدی قەیسەری، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، لە = پێشبڕكێی هاوینەی فەلەکناسی، ناسینەوە و چاوەدێریکردنی چڕ لە ناوەندی فیزیای فەلەکەکانی زانکۆی هارڤارد پلەی دووهەمی بەدەست‌هێنا.

ناوبراو بەو کارەی سەرکەتنێکی گەورەی بۆ خۆی و کوردستانی ڕۆژهەڵات تۆمار کردووە و ناوی چووەتە ڕیزی سەرکەوتووانی ئەم ناوەندەوە لە زانکۆی هارڤارد.