کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دۆلار دوای سێ حەوتوو سنووری ٣٠ هەزار تمەنی تێپەڕاندەوە

13:14 - 14 خەرمانان 2722

نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە مامەڵەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە بازاڕی ئازادی تاران گەیشتە ٣٠ هەزار و ٣٠٠ تمەن کە دوای نزیک سێ حەوتوو بەرزترین نرخی تۆمار کردووە.

نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا لە ڕێکەوتی ٢٣ی ژووئیە هەتا ٢٠ی ئاگۆست، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی هیواکان سەبارەت بە قەبووڵکردنی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی یەکیەتیی ئورووپا بۆ بووژانەوەی بەرجام لەلایەن ڕێژیمی ئێران ئامریکا لە ٣٢ هەزار تمەنەوە بۆ ٢٨هەزار و ٧٠٠ تمەن دابەزی.

دوای ئەوەیکە ئێران پینجشەممەی ڕابردوو وڵامی خۆی بە ئامریکا گەیاندبوو، وتووێژەکانی بەرجام بۆ جارێکی دیکە ساردی تێکەوتووە و بەو هۆیەوە داوی ٤٨ کاتژمێر، لە مامەڵەکانی ڕۆژی یەکشەممە نرخی هەر دۆلاری ئامریکا گەیشتووە سەرەوەی ٣٠ هەزار تمەن.