"مەلا محەممەد جوانڕۆیی" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد و پیرۆزبایی بە ئەنجامگەیاندنی ئەو پرسەی کردووە.
دەقی پەیامی ناوبراو بەم چەشنەیە:
بۆ زۆر بەڕێزان هاوڕێیانی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان
پیرۆزبایی جەژنی ٧٧ ساڵەی ٢٥ی گەلاوێژ، جوانترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم بۆ گشت ئۆرگانەکان، بنەماڵەی شەهیدانی هەمیشە زیندووی ڕێبازەکە دەکەم.
پیرۆزباییم بۆ سەرکەوتنتان لە بە ئەنجام گەیاندنی یەکگرتنەوەتان لە حیزبە تێکۆشەر و بەرپرسیارەکەتاندا پێکەوە لە حەز و خواستی هەموومانە وەک ئەرکێکی نەتەوەییشمان خۆشحاڵم کە بۆم ڕەخساوە بەشدار بم لەگەڵتاندا لەسەر خواستی خۆم و شادم بە دیدارتان و بەشدارییەکەم لە خزمەت هاوڕێیاندا.
پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەم لە ١٦ی ٨ی ٢٠٢٢، خواستەکانی گەیاندووە کە سەرکەوتنتان جەژن و شادییە بۆ ئەو بەشە و ئێمەش پیکەوە.
وەک خۆم خۆشحاڵم کە لەم جەژنە مێژووییەدا و سەرکەوتنتان لە یەکیەتییدایە، وەک بەجێهێنانی ئەرکی سیاسی و ویژدانی و خۆم و کە سەربازێکی بەرنامەکەی پێشەوا قازی و هاوڕێیانی وەک حیزبەکەی خۆم و ڕێبازی سەرکردە(یووسف سەڵمان یووسف)، (فەهد) و هاوڕێیانی بۆ پەیامە ئەساسییەکانی حیزب، خۆشحاڵم کە دەرەنجامی ئەو کاروانە مێژووییەی هەمووتان بۆ کۆکردنەوەی پۆزەتیڤەکانی نێو بەدەنەی حیزبەکەتان بۆ ئەم جەژنە مێژووییەی یەکگرتنەوە زامنکردنتان، زامنکەری یەکیەتی حیزبەکە بۆ بەرە و سەرکەوتنی خەباتەکەی لە بەجێگەیاندنی ئامانج و بەرنامەکەیدایە بۆ گەل و نیشتمانەکە.
زیندووڕاگرتنی ئەزموونەکانی خەبات بۆ ئامانجەکانی بەرنامەکە، لەو "٧٧" ساڵەدا، بەوەی "عەبدولڕەحمانی قاسملوو"ی شەهید و نەمرەوە، یان لەوەی لە سێدارەدانی هاوڕێ فەهدی دامەزرێنەری حیزبمان چەندان لە سەرکردەکانی دواتری لە دوای یەک لەلایەن ڕێژیمی بەعسی سەدامییەوە، ئەزموونەکانیان بۆمان پێویستی بە پتەویی تەشکیلاتەکانە.
سەرکەوتنتان ئاواتمە بۆ یەکخستنەوەی حیزبە تێکۆشەرەکانتان پێکەوە.
خۆشحاڵم کە لە خەباتی جەژنی سەرکەوتن گێڕانماندا بۆ پێکهێنانەوەی یەکیەتیی حیزبەکە و جاڕدانی هەواڵە مەزنەکەی یەکیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاریگەری و دڵخۆشی بۆ جەماوەر و تێکۆشەرانی حیزب و شەهیدانیدا جێگەی خۆی بەدی بهێنێت.
ئەرکی گرینگتان لە پێشە بۆ کار لەسەرکردنیان بەرەو سەرکەوتن.
سەرکەوتن بۆ ڕێککەوتنەکانتان لە پێناو بەدیهێنانی دێموکراسی و دادپەروەری لە کوردستان و ئێراندا.
لەگەڵ ڕێزم مەڵا محەممەد جوانڕۆیی
١٢ی ٨ی ٢٠٢٢
سوید