شاندی پێوەندییەكانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە هەولێر بە مەبەستی پیرۆزبایی لە ٣١ساڵەی دامەزرانی پارتی پارێزگارانی کوردستان سەردانی ئەو پارتەی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، بە سەرپەرەستیی "محەممەد ساڵح قادری"، بەبۆنەی ٣١ ساڵەی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان و كردنەوەی بارەگای مەكتەبی سیاسیی ئەو پارتە لە هەولێر، سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی پارێزگارانی کوردستانیان لەو شارە کرد و پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بەو بۆنەیەوە بە سەركردایەتی ئەم حیزبە ڕاگەیاند.
شاندی حیزب لەلایەن "نەجات عومەرئاغا سوورچی" سەرۆکی پارتی پارێزگارانی كوردستان و ئەندامانی سەركردایەتی ئەو پارتەوە پێشوازیان لێ کرا و دوو لایەن لە دیدارەکەدا پێداگریان لەسەر بەردەوامیی پێوەندی و هاوكاریی نێوانیان كردەوە.