کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشکەشکردنی پەیکەری "نازخاتوونه" بە ئەنجومەنی پاژین لەلایەن کارگەی سوفاڵگەریی "بوژانـ"ـەوە

13:28 - 15 خەرمانان 2722

بەڕێوەبەرانی کارگەی سوفاڵگەریی "بوژان" پەیکەرێکی "نازخاتوونە"یان پێشکەش بە ئەنجومەنی پاژین کرد.

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان بە مەبەستی پەرەپێدانی فەرهەنگی ژینگەپارێزی و پاراستنی ئاژەڵان، خاتوونە هونەرمەندەکانی کارگەی سوفاڵگەریی "بوژانـ"ـی شاری بانە، پەیکەرێکی "نازخاتوونە"یان دروست کرد و وەک هێمایەک پێشکەشیان بە ئەنجومەنی "پاژینـ"ـی ئەو شارە کرد.

ئەنجومەنی پاژین وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لەو خاتوونە دەست ڕەنگینانە، کتێبی زاگرۆس و دارستانیان پێشکەش بەو بەڕێزانە کرد.

نازخاتوونە یەکێک لەو گیان‌لەبەرانەیە کە هاوشێوەی مارمێلکەیە و ڕەنگی ڕەش و خاڵی زەردی پێوەیە.

 ئەو گیانلەبەرە سەروەتێکی گرینگی ژینگەی کوردستانە و لە دارستانەکانی زاگرۆسدا دەژی.

 کارگەی سوفاڵگەریی بوژان بە مەبەستی پاراستی "نازخاتوونە" و ژینگەی کوردستان پەیکەرێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی "پاژینـ"ـی بانە کرد و پێکەوە بەڵێنیان دا کە ژینگەی کوردستان بپارێزن.

"سەمەندەر" بە کوری "نازخاتوونە"ی پێ دەوترێت.