کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی " ئازادی یا دار" چاپ و بڵاو کرایەوە

10:31 - 16 خەرمانان 2722

کتێبی "ئازادی یا دار" لە نووسینی "محەممەدڕەزا سەیفی قازی" لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە.

کتێبەکە وەک لە ناوەکەی دەردەکەوێ باسی ئازایەتی و قارەمانیەتی ئەو قارەمان و ڕۆڵە بەئەمەگ و لەخۆبوردووانەی کوردستان دەکات کە سەر و ماڵ و گیانیان لە ڕێگای ڕزگاریی خاکەکەیان دانا و چوونە ڕیزی نەمرانەوە.

هەروەها لە کتێبەکەدا باسی کۆماری کوردستان و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە بە چڕوپڕی دەکرێت و کۆمەڵێک وێنەی نایاب و مێژوویی و بەڵگەی بڵاونەکراوەشی لەخۆی گرتووە.

کتێبەکە بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی لە چاپ دراوە و بەرگە کوردییەکەی لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

"محەممەد ڕەزا سەیفی قازی" خەڵکی شاری "مەهاباد"ە و نەوەی "محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی" وەزیری بەرگری کۆماری کوردستانە.