کاک سەید ''کەریم ناسرنیا'' باوکی شەهید سەید ''کامیل فیل خیز'' خەڵکی گوندی ''دربکە'' سەر بە پیرانشار بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، 'کاک سەید "کەریم ناسرنیا'' باوکی شەهید سەید ''کامیل فیل خیز''خەڵکی گوندی دربکە سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.
کاک سەید کەریم کەسێکی خۆشناو و حیزبدۆست و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاک ئەسپێردراوە.
شەهید سەید ''کامیل فیل خیز'' دوای پێوەستبوونی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی سالی ١٣٦٢ی هەتاوی لە تێکهەڵچوون دژی هێزە دژەگەلییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شنۆ شەهید بووە.
تەرمی ئەو شەهیدەی کوردستان لە ''گوڵەزەردی بیروانی'' بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.