ڕۆژی سێ شەممە ۸ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازی لە حیزب، کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان سەردانی حیزبیان کرد.
شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "حەسەن شەرەفی"، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزب پێشوازییان لە هێز و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد و لەم پێشوازییەدا سەرجەم میوانان پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە شاندی حیزب کرد.
پاشان شاندی حیزب وێڕای سپاس لەسەرجەم وەڤدەکان، هیوای یەکڕیزی ویەکگوتاری بۆ هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیی بە ئاوات خواست.
ئەو هێز و لایەنانەی سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانییان کرد بریتیین لە:
قائیمقامی قەزای کۆیە بەرێز حاکم تارق
سەرۆکایەتی دادگای کۆیە(حاکم هیمداد و حاکم جاسم)
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە
بەڕێوەبەری بنکەی کەلوپەلی خۆراکی کۆیە
سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی کۆیە