کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوی ناڕەزایەتیی ژنان لە بەردەم دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەریوان

13:39 - 15 خەرمانان 2722

کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لە بەردەم دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەریوان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ خەرمانان، کۆمەڵێک لە ژنان و چالاکانی مافی ژنان لە شاری مەریوان سەبارەت بە نەبوونی ئاسایش بۆ ژنان لە کۆمەڵگەدا، لە بەردەم دادگای ئێنقلابی ڕێژیم لەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەم ناڕەزایەتییەی ژنانی مەریوان بەهۆی ئەوە بووە کەسێک کە هاوکاری ئیتلاعاتی ڕێژیم بووە، ویستبووی دەستدرێژی بکاتە سەر ژنێکی لاو و ژنەکەش بۆ ئەوەیکه پێش بە دەستدرێژییەکە بگرێت ویستبووی خۆکوژی بکات.