کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی کەسایەتییەکی خۆشناوی شاری سەردەشت

17:01 - 15 خەرمانان 2722

حاجی "حوسێن ئیبراهیمیان" ئەندامی دێرین و کەسایەتی خۆشناوی شاری سەردەشت، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامێکی دێرین و کەسایەتی خۆشەویستی شاری سەردەشت بە ناوی "حاجی حوسێن ئیبراهیمیان" بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

 ناوبراو کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر، دێموکراتدۆست وخۆشناو بوو هەر لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزب پێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرت و بەگیان و ماڵ لە خزمەت حیزبەکەی دابوو و بەوپەڕی ئازایەتی و لەخۆبوردوویی ئەرکە حیزبییەکانی جێبەجێ دەکرد.

دڵسۆزی و خۆشەویستی و فیداکاری بۆ حیزبی دێموکرات ناوبراوی لەنێو خەڵکدا خۆشەویست کردبوو و جێگای باوەڕ و متمانەی ناسیاوانی بوو و بەردەوام یارمەتیدەریی هەژاران بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی حوسێن دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.