کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: وڵامی ئێران، یارمەتیدەر نییە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی

10:29 - 16 خەرمانان 2722

کۆشکی سپی ڕایگەیاند که چ ڕێککەتن بکرێ و چ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نەکرێ، ئامریکا ئامادەیە بۆڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەر جۆرە سیناریۆیەک.

پاش ئەوەیکە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جەو بایدن، سەرکۆماری ئامریکا، ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندی و ئەمنییەتی ئامریکا دابین نەکا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران واژۆی ناکات.

 وەزارەتی دەروەی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵامەکانی ڕێژیمی ئێران بە ڕەشنووسی ئامادەکراوی یەکیەتیی ئورووپا بۆ بووژانەوەی بەرجام هیچ یارمەتییەک بەو ڕێککەوتنە ناکا، تەنیا لە ڕێککەوتن دوورمان دەخاتەوە.

بەرپرسانی کۆشکی سپی سەرەڕای ئاماژە ئەوەیکە چ ڕێککەوتن بکڕی وچ ڕێککەوتن نەکرێ ئامریکا ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە ئەگەر و سیناریۆیەک؛ ڕایانگەیاند کە ئامانجی سەرەکیی ئامریکا ئەوەیە کە پێش لە ڕێژیمی ئێران بگرێ و ئیزن نەدا کە هیچ کات ئەو ڕێژیمە دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.

ڕێژیمی ئێران بە دووبارەکردنەوەی داواکارییە نابەجێیەکانی سەبارەت بە پاراستنی هێڵە سوورەکانی ئێران وەکوو پێش‌مەرجێک بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی بەرجام، بە هیچ جۆرێک نایهەوێت لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهانیی ڕێککەوتن بکا و تەنیا مەبەستی کات بە فیڕۆدانە لە وتووێژە ناوکییەکان.