کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

10:39 - 16 خەرمانان 2722

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی ڕێژیمی گەندەڵی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هێرانا"، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە سێدارە لەبەردەم بینای دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە کەرەج، چالاکانی بوارەکانی مافی ژنان لە مەریوان و لەبەردەم بینای دادگای ئەو شارە، مامۆستایانی خانەنشینکراوی ئەراک لەبەردەم بینای پەروەردە وبارهێنانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە جووتیارانی گوندی "مەرغەملک" سەر بە شەهری کورد لەبەردەم دادگای لاران، کۆمەڵێک لە فەڕاش قوتابخانەکانی شارەکانی بێهاباد و کرماشان لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی شارەکانیان و کرێکارانی کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی ئەردستان لەبەردەم بینای ئیدارەی کار و دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.