کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میدیاکانی ڕێژیم گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم دەشارنەوە

12:50 - 16 خەرمانان 2722

"فەرشاد مۆئمێنی" ئەندامی هەیئەتی زانستیی زانکۆی عەلامە و ئابووریناسی ڕێژیم دانی بەوە داناوە کە دۆخی خراپی ئابووریی ئێران لە ماوەی دوو سێ مانگی ڕابردوو و لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی ئەو ڕێژیمـ"ـەدا جێگای سەرنجە و بەرپرسان و بڕیاردەران دەبێ لەم دۆخە پەند وەرگرن.

"مۆئمێنی" ئاماژەی بەوە کردووە کە مافیایەکی میدیایی بە شاردنەوەی ڕاستییەکان پشتیوانیی ئەو کەسانە دەکات کە بوونەتە هۆی ئەو هەڵاوسانە و لەو دۆخە قەزانج وەردەگرن.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم هەروەها باس لەوە دەکات کە بەشێک لە کاڵاکان زیاتر لە ٣٠٠ لەسەد نرخیان بەرز بووەتەوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە ٥٨ لەسەدی هێزی کاری ئێران لە بەشە نافەرمییەکان خەریک بە کارن و زیادکرانی دەسحەقیش ئەو کەسانە ناگرێتەوە.