کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵبانی: بەڵگەگەلێکمان لەبەردەستدایە کە سەلمێنەری دەورونەخشی ڕێژیمی ئێرانە لە هێرشە سایبێرییەکەدا

11:43 - 17 خەرمانان 2722

نوێنەرێکی پارلمانی ئاڵبانی باسی لەوە کردووە، بریتانیا ئەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ پێوەندییان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەیە و بەرپرسیارن لە هێرشە سایبێرییەکەدا دەسنیشان کردووە.

"جیمز کلۆرلی"، نوێنەری پارلمانی ئاڵبانی، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانان لە وتوویژیکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئەلعەرەبییە" جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئالبانی بەڵگەگەلێکی لەبەردەستدایە کە دەیسەلمێنێ ڕێژیمی ئێران، دەورونەخشی گرینگی لەو هێرشە سایبێرییە بۆ سەر وڵاتەکەماندا هەبووە.

نابراو بە ئاماژە بە ئەوەیکە ئامانجی ڕێژیمی ئێران لەو هێرشە سایبێرییە لەنێوبردنی ژێرخانە دیجیتاڵییەکانی وڵاتی ئاڵبانییە وتی: "ڕێژیم ئێران ترسی لە بەرنامە و ستراتیژیی وڵاتەکەمان هەیە".

 نوێنەری پارلمانی ئاڵبانی لەدرێژەدا وتیشی: "دەزگای زانیاریی و ئەمنییەتی ئاڵبانی، گرووپە ئێرانییە هەکێرەکانی کە ئەو هێرشە سایبێرییەیان کردووەتە سەر وڵاتی ئاڵبانی دەسنیشان کردووە و هەروەها داوای لە ڕێژیمی ئێران کرد کە ئاڵوگۆڕ بەسەر کردەوەکانیدا بێنێ و چی دیکە پشتیوانیی لە تێرۆر وتێرۆریزم نەکا".