کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ڕێکخراوی ئینترناسیۆنال سوسیالیست بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات

12:59 - 10 خەرمانان 2722

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ئینترناسیۆنال سوسیالیست لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کردووە و ڕاگەیاندووە ئەم ڕێکخراوە هاوپشت و پشتیوانی حیزب دێموکرات دەمێنێتەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

مستەفا هیجری، خالید عەزیزی، ئەندامانی دەفتەری سیاسی و، سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڤاڵانی هێژا، دۆستانی خۆشەویست

فرە دەڵخۆشم، بە ناوی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پیرۆزبایی گەرم و دڵسۆزانەی خۆمان بەبۆنەی هەنگاوی مێژوویی ئێوە بۆ یەکگرتنەوەی حیزبەکەتان پێشکەش بکەم.

ئێوە مێژوویەکی دوورودرێژ و پڕ لە شانازیتان هەیە و گومان لەوە دانییە کە ئێوە ئەمڕۆ بە یەکەوە بەهێزترن. ئێوە مێژوویەکی لەمێژینەشتان لەگەڵ ئینترناسیۆنال سۆسیالیست هەیە. ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناویاندا عەبدولڕەحمان قاسملوو، لە هەشتاکانی زایینیدا وەک میوان بەشداریی ئینترناسیۆنال سۆسیالیستی کرد، پاشان سادق شەرەفکەندی. حیزبەکەتان لە نەوەدەکانی زایینیدا بوو بە ئەندامی چاودێر، دواتر ئەندامی ڕاوێژکار و بەدوای ئەویشدا لە ٢٠١٥، حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو بە ئەندامی تەواو. بەشداریی ئێوە لە کۆنگرەی داهاتووی ئینترناسیۆنال سۆسیالیستدا، وەک یەک حیزب، دەبێتە مایەی دڵخۆشی مەزن.  

لەگەڵ دەستپێکی ئەو قۆناغە نوێیەی ژیانی حیزبەکەتان، ئێوە هاوپشتی و پشتیوانیی ئەو بنەماڵە نێونەتەوەییەتان هەیە. هەوڵی هاوبەشی ئێمە بۆ دێموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانی و ڕێز بۆ ئازادی و مافەکان یەکە و قەت کۆتایی نایەت. هێشتا بۆ بەهێزکردنی دەنگی گەلی کورد زۆری ماوە و لە هەموو وڵاتێک ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پشتیوانی ئێوە و پرسەکەتان دەمێنێتەوە.

لوئیس ئایالا

سکرتێری گشتی

٣٠ ئاگوستی٢٠٢٢