کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارناسان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ داوا لە سەرۆکوەزیرانی بلژیک دەکەن کە ئەسەدوڵڵا ئەسەدی، ڕادەستی ئێران نەکاتەوە

12:01 - 17 خەرمانان 2722

دەیان مافناس و ناوەندی مافی مرۆڤ لە نامەیەکی سەرئاوەڵەدا داوایان لە دەوڵەتی بلژیک کردووە کە  ئەسەدوڵڵا ئەسەدی دیپلۆمات تێرۆریستی ئێرانی، کە لە بەندیخانەی برۆکسێل‌دایە ئازاد نەکرێ.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانان، دەیان مافناس و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە نامەیەکی سەرئاوەڵەدا داوایان لە سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی بلژیک کردووە کە ئەسەدوڵڵا ئەسەدی دپیپلۆمات تێرۆریستی ئێرانی کە دەیویست لە کۆبوونەوەی ساڵانەی "ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق" کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدات، نابێ ئازاد بکرێ.

ئەو نامەیە کە لەلایەن ٦٨ کەس لە کارناسانی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ، قازیی پێشوو و ئێستای داداگاکانی یەکیەتیی ئورووپا، هەواڵنێرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، بۆ "ئەلکساندێر دوکرو" سەرۆکوەزیرانی بلژیک نووسراو و  واژۆ کراوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتە کە ئازادکردنی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی کە دەیویست لە پاریس کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدات پێشێلکردنی سەرەوریی یاسای ئورووپایە و نابێ بە هیچ شێوەیەک ئازاد بکرێ.

ئەسەدوڵڵا ئەسەدی کە بەناو کارمەندی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران، لە ئوتریش دیاری کرابوو، ڕێبەندانی سالی ٩٩ی هەتاوی، لە دادگای بلژیک، بە تاوانی ئەوەی کە دەیویست کردەوی تێرۆریستی لە پاریس ئەنجام بدات بە ٢٠ ساڵ بەندکران حوکم دراوە.