کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات سەردانی یەکیەتیی پارلمانتارانی کوردستانی کرد

13:19 - 17 خەرمانان 2722

هەیئەتی پارلمانتارانی کوردستان خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خۆیان سەبارەت بە یەکبوونەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پاڵپشتی خۆشیان بۆ خەباتی حیزبی دێموکرات دەربڕی.

ڕێکەوت  ١٧ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی شاندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر بە سەرپەرەستیی "محەمەمد ساڵح قادری"، سەردانی یەکیەتیی پارڵمانتارانی کوردستانیان کرد.

شاندی حیزب لەلایەن هەیئەتێکی یەکیەتیی پارلمانتارانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی "کەریم بەحری برادۆستی" جێگری سەرۆکی یەکییەتیی پارلمانتارانەوە، بە گەرمی پێشوازی کران.

 لەو دیدارەدا هەیئەتی پارلمانتاران وێرای دەربرینی خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خۆیان سەبارەت بە یەکبوونەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاڵپشتیی خۆشیان بۆ خەباتی حیزبی دێموکرات و ئەو هەنگاوە مێژووییە دەربڕی و،هیوایان خواست ئەو ئەزموونەی حیزبی دێموکرات، یارمەتیدەری تەبایی و یەکرێزی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بێت.