ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی شاندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر بە سەرپەرەستیی "محەممەدساڵح قادری"، لە دوو دیداری جیادا، سەردانی هەر کام لە دکتور "مەحموود عوسمان" کەسایەتیی دیاری سیاسی و دۆستی حیزبی دێموکرات و هەروەها "مومتاز حەیدەری" نووسەر و کەسایەتیی خۆشناوی شاری هەولێر و دۆستی حیزبی دێموکراتیان کرد.
لەو دیدارانەدا، کەسایەتییەکانی ناوبراو، وێڕای پیرۆزبایی خۆیان بۆ یەکبوونەوەی حیزبی دێموکرات، خەباتی حیزبی دێموکراتیان بۆ وەدیهێنانی مافی نەتەوەیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز نرخاند و دەستخۆشیان لە سەرجەم ڕێبەرایەتی و تێکۆشەرانی دێموکرات کرد کە لەم قۆناخە هەستیارەدا، توانیویان بەو یەکبوونەوەیەیان، هیوایەکی مەزن بە خەڵکی کوردستان بدەن.