ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، بە هەڵواسین و بڵاوکردنەوەی ئارمی حیزبی دێموکرات چالاکییان تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو چالاکییە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، ڕێکەوتی ۷ لەسەر ٨ی خەرمانان، لە گەڕەکەکانی شەهرەکی شەهریار و جادەی ئەنهەر و گەڕەکەکانی دیکە بەڕێوە چووە.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ و نەغەدە بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزب دێموکرات سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کردووە وێڕای پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزب لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردووەتەوە.