![](/content/upload/1/news/55672_w920.jpg)
وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا شیرکەتێکی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "سەفیران" کە بنکەکەی لە "تارانـ"ـە بەهۆی ئەوەیکە کاری بۆ ڕاگواستنی دڕۆن بۆ ڕووسیە کردووە تەحریم کرد.
ئەو شیرکەتە جیا لە کاری ڕاگواستنی دڕۆن بۆ ڕووسیە، پێرسۆنێل و کەرەستەی دیکەشی بۆ ئەو وڵاتە ناردووە.
هەروەها ئامریکا جیا لەو شیرکەتە دوو شیرکەتی دیکەشی بە تۆمەتی دەستێدابوون لە ڕاگواستنی ئەو دڕۆنانە تەحریم کردووە.
ئەو دوو شیرکەتەی دیکەش کە لەلایەن ئامریکاوە گەمارۆیان دژی پەسند کراوە بریتین لە: ''شیرکەتی پرآور فارس و بهارستان کیش".
ئامریکا لەو گەمارۆ نوێیەدا "ڕەحمەتوڵڵا حەیدەری" بەڕێوەبەری گشتیی شیرکەتی "بهارستان کیش" و ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەو شیرکەتەشی تەحریم کردووە.
ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران لە شەڕی "ئۆکراین و ڕووسیە"دا دڕۆن بۆ ڕووسیە دەنێرێت.
سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لە بواری نیزامی و مرۆیی هاوکاریی ڕووسیە دەکات بەڵام کارناسانی نیزامیی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە دڕۆنەکانی ڕێژیمی ئێران "ڕووسیە"ی تووشی شکست کردووە.