![](/content/upload/1/news/55673_w920.jpg)
لە ناڕەزایەتیی بە نەبوونی ئاو لە هەمەدان کە لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژ دەستی پێکردووە، تا ئێستا ٢٥ کەس لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئیران دەسبەسەر کراون.
"محەممەد عەلی محەممەدی" فەرمانداری ڕێژیم لە هەمەدان وێڕای چەواشەی ئەو ناڕەزایەتییانە وتوویەتی کە لەو ٢٥ کەسەی کە دەسبەسەر کراون، ٢٠ کەسیان خەڵکی هەمەدان نەبوونە و هەوڵیان پێکهێنانی ترس و گەورەکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان بووه.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم داوای ڕەوای خەڵکی لەسەر دابینکردنی ئاو بە نایاسایی لە قەڵەم داوە و ناڕازییانی بە دژبەری ڕێژیمی ئێران وەسف کردووە.
لەگەڵ پەرەسەندنی کێشەی بێئاوی، وەزارەتی وزەی ڕێژیم بەرنامەی جیرەبەندیی ئاوی بۆ ئەو شارە دروست کردبوو بەڵام ئەم هەنگاوە ڕەخنەی زۆری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوای خۆیدا هینا و دەوترا کە سەرەڕای دانانی ئەو بەرنامەی بەڵام هەندێک ناوچە لە ٤٨ تا ٧٢ کاتژمێر ئاویان نییە.