کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ١٧ی خەرمانان لە ورمێ

14:43 - 18 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ١٧ی خەرمانان لە شارەکی "ئیسلام ئاباد"ی سەر بە پارێزگای ورمێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە گەڕەکەکانی "کوشتارگا و بادکیه" وەفاداریی خۆیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.

ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان ڕێژیمی ترس ‌لێنیشتووی تاران لە ڕێگەی بەزاندنی سنووری خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەپێی دانپێدانانەکەی خۆیان بەهۆی مووشەکی زەوی بە زەوی جینایەتێکی خوڵقاند و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.