کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وشکەساڵی لە پارێزگای کرماشان ١٠ هەزار و ٧٠٠ میلیارد تمەنی خەسار بە بەشی کشتوکاڵ گەیاندووە

14:50 - 18 خەرمانان 2722

وشکەساڵی لە پارێزگای کرماشان بووەتە هۆی ئەوەیکە زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەکار بکەون و ١٠ هەزار و ٧٠٠ میلیارد تمەن خەسار بە بەشی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە بگات.

"توورەج خانزاد" سەرۆکی ئیدارەی بەڕێوەبەریی قەیران و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەشی کشتوکاڵی ڕێژیم لە پارێزگای کرماشان وتوویەتی لە ساڵی ڕابردوودا، ویشکەساڵی ١٠ هەزار و ٧٠٠ میلیارد تمەن خەساری بە بەشی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم هەروەها وتوویەتی کە ٧٠ لەسەدی زەوی کشتوکاڵیی پارێزگای کرماشان کە "دێمـ"ـین، هەشت هەزار میلیارد تمەن خەساریان پێگەیشتووە.