کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێگریکردنی هاووڵاتییانی گوندی چۆمانی بانە لەلایەن هەنگی سنوورییەوە بۆ ئەو گوندە

13:00 - 10 خەرمانان 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی هەنگی سنووری، ڕێگری لە ماشینی ئەو هاووڵاتییانە دەکەن کە ماڵەکەیان لە گوندی "چۆمان"ی بانە تۆماری فەرمیی سەنەدی بۆ نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان میدیای ڕاگەیاند: ماوەی دوو ساڵە هەنگی سنووری پێش بە هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی چۆمانی بانە دەگرن کە ماڵەکەیان سەنەدی فەرمیی پێ نەدراوە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردستان میدیا ڕایگەیاند: بەهۆی سنووری بوونی گوندی چۆمانی بانە، لەلایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە، ئەو گوندە بە هێڵی سوور دیاری کراوە و هێزە سنوورپارێزەکان، بۆ هاتوچۆکردنی ئەو گوندە داوای بەڵگەی هاتوچۆ لە خەڵک و دانیشتووانی ئەو گوندە دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێشتر گوندی چۆمان لەلایەن فەرمانداری و هەنگی سنوورییەوە بە هێڵی سوور دیاری کرابوو، بەڵام  لە دوو ساڵی ڕابردوودا، گوندی چۆمان لە هێڵی سوور دەربازبووە و بە هێڵی زەرد دیاری کراوە، سەرەڕای ئەوەش هەنگی سنووری کێشەی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان دروست دەکات.

سەرچاوەکەی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە دەڵێت: هاووڵاتییان دەبێت شتومەکەکانیان بە گوڵ نزیک ٧٠٠ هەتا ٨٠٠ مێتر، دەبن هەتا بگەنە ماشینەکانیان.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردستان میدیا لە کۆتاییدا، ڕایگەیاند: سەرەڕای سکاڵا تۆمارکردنی دانیشتووانی گوندی چۆمان، بەرپرسی هەنگی سنووریی گڵەسوورە، ئیزنی چوونی ماشینەکان بۆ ناو گوندەکە نادات.