کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا: نابی ئامریکا ئیزن بدا ڕەئیسی لە کۆڕی گشتیی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشدار بێ

11:43 - 19 خەرمانان 2722

٥٢ کەس لە نوێنەری کۆنگرەی ئامریکا، داوایان لە جەو بایدن، سەرکۆماری ئامریکا کردووە کە ڕێگە بە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرکۆماری ئێران نەدا لە کۆڕی گشتیی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە بەشداری بکا.

کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا لە نامەیەکدا داوایان لە "جەو بایدن" سەرکۆماری ئەو وڵاتە کردووە کە بەهۆی پشتیوانی لە تێرۆریزم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕێگە نەدەن "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ئامریکا بەڕێوە دەچێ، بکات.

٥٢ کەس لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا لە هەر دوو حیزبی دێموکرات و کۆماریخواز لە نامەیەکدا داوایان لە "جەو بایدن" سەرکۆماری ئەو وڵاتە کردووە کە بەهۆی پشتیوانی لە تێرۆریزم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕێگە نەدەن "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، لە ٧٦ـەمین دانیشتنی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  کە لەم مانگەدا لە نیویۆرک بەڕێوە دەچێ بەشداری بکات و جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە پێش بە هاتنی ناوبراو بۆ ئەو وڵاتە بگیرێ.

نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا لەو نامەیەدا ئاماژەیان بە ڕۆڵی ئیبراهیم ڕەئیسی، لە پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ بۆ نموونە کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانییانی سیاسی، لە ساڵی ٦٧ی هەتاوی کە  ناوبراو لەو کوشتارانەدا وەک ئەندامی "کۆمیتەی مەرگ" ڕۆڵی بەرچاو و سەرەکی بووە  ئامریکا ناتوانێ چاوپۆشی لەو جینایەتانە بکات.

لە درێژەی نامەکەدا داویان لە دەوڵەتی جەو بایدن کردووە کە بەپێی ماددەی ٢١٢ی یاسای کۆچکردن، وەزارەتی نێوخۆیی و وەزارەتی دەرەوە دەبێ پێش هاتنی ئەشکەنجەگەران و بکوژان، بۆ خاکی ئەمریکا بگیردرێ.