کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەمارۆی نوێی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران

12:01 - 19 خەرمانان 2722

ئامریکا لە وڵامی هێرشە سایبێرییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆسەر ئاڵبانی گەمارۆی خستە سەر وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو ڕێژیمە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕۆژی هەینی ١٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشی سایبێری ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ سەر وڵاتی ئاڵبانی گەمارۆی خستووەتە سەر "ئیسماعیل خەتیب"، وەزیری ئیتلاعات و هەروەها ڕێکخراوی وزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕۆژی پێنجشەممە، بەهۆی هەناردەکردنی کەرەستەی سەربازی و چەکوچۆڵ بۆ ڕووسیە و کەڵکوەرگرتنی ئەو وڵاتە لەو چەکوچۆڵە لە شەڕی دژ بە وڵاتی ئۆکراین، گەمارۆی خستە سەر چەندین کۆمپانیا و کەسێکی ئێرانی.

هەرلەم پێوەندییەدا برایان نێلسۆن، جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا بۆ کاروباری تێرۆریزم و زانیارییە ماڵییەکان وتوویەتی: "هێرشی سایبێریی ڕێژیمی ئیران بۆ سەر ئاڵبانی، کردەوەیەکی نابەرپرسانەی ڕێژیمی ئێرانە و ئامریکا  لە ڕێژیمی ئێران قەبووڵ ناکا کە هێرشی سایبێری بکاتە سەر هاوپەیمانەکان و یان وڵاتانی دیکە.