کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپێکی سایبێریی سەر بە ڕێژیمی ئێران چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەوانانی کوردی کردە ئامانج

12:26 - 19 خەرمانان 2722

گرووپێکی سایبێریی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوی "بچە گربەهای جذاب" لە هەوڵێکی خراپکارانەدا هێرشیان کردە سەر ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی مەدەنیی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "کوردپا" لەو هێرشەدا ئەندامێکی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کرابووە ئامانج

گرووپی هەکێریی "بچە گربەهای جذاب" لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤وە کار و چالاکیی خۆی دەست پێ کردووە و "خوێندکاران، ڕۆژنامەوانان،چالاکان، بیرمەندان، دامەزراوە و ڕێکخراوەکان، بەشەکانی نیزامی و دەوڵەتی" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، وڵاتانی ئورووپایی و ڕۆژهەڵاتی "نێوەڕاستـ"ـی کردووەتە ئامانجی ئەوە هێرشە سایبێرییانە.