کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "قاتڵانی کۆشکی فیرووزە" بۆ یەکەمجار وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی

13:00 - 19 خەرمانان 2722

کتێبی "قاتڵانی کۆشکی فیرووزە" لە نووسینی "ڕۆیا حەکاکیان" لەلایەن "ئارەش جوودەکی" بۆ یەکەمجار وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.

ئەو کتێبە پێشتریش لەلایەن مامۆستا "عەبدوڵڵا حەسەن زادە" وەرگێڕدرابووە سەر زمانی کوردی.

کتێبی "قاتڵانی کۆشکی فیرووزە" پەردە لەسەر گەڵاڵەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی تێرۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵدەگرێت کە لەودا سێ کەس لە ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێرۆر کران.

 کەسایەتی و ڕووداوەکانی نێو کتێبەکە هەموو واقعین و کتێبەکە بەپێی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئارشیوی ڤیدیۆیی، وتووێژی ڕادیۆیی ـ تێلێڤیزیۆنی، ماڵپەڕە تاکەکەسییەکان و نووسراوە و دەفتەری بیرەوەریی کەسانی ئاگادار لە تێرۆرەکە نووسراوە.

هەروەها لە کتێبەکەدا کەڵک لە کۆمەڵێک لە ڕاپۆرتەکانی دادگا، نووسراوە، یادنامە، بەڵگەی پۆلیسی، وتاری ڕۆژنامەکان، گۆڤارەکان وهەروەها وتە و بیرەوەری زۆرێک لەو کەسانەی کە بەهۆی ئەو تێرۆرەوە زیانمەند بوون، وەرگیراوە.

کتێبەکە هەڵگری چۆنیەتی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، "فەتاح عەبدولی" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات، "هومایوون ئەردەڵان" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە وڵاتی ئاڵمان و "نووری دێهکوردی" دۆستی حیزبە کە لە ١٧ سێپتامبری ساڵی ١٩٩١ بەرامبەر بە ٢٦ـی خەرمانانی ١٣٧١ـی هەتاوی لە ڕێستوورانی "مێکۆنووس" لە شاری " بێرلینـ"ـی وڵاتی ئاڵمان تێرۆر کران.

قەتڵە زنجیرەییەکان بریتی بوون لە لیستەیەکی ٥٠٠ کەسی کە لەلایەن "خومەینیـ"ـیەوە مۆری بەڕێوەبردنیان لەسەر درابوو و ئەو گەڵاڵەیە بە تێرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی کۆتایی پێهات.